یەکێک لەو ئامرازانەی کە وڵاتان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بەکاریدەهێنن، کەناڵ و نێتۆرکەکانی کۆمەڵگەی مەدەنییە و لە ڕێگەی گفتوگۆ و تاووتوێکانیان، وڵاتان دەگەیەنن بە چارەسەری بەردەوام.
سەنتەری خزمەتگوزاری کۆمەڵگەی مەدەنی لە بەسڕە دانیشتنێکی لە بەسرە لەگەڵ دە نوێنەری ڕێکخراوە کۆمەڵایەتییە مەدەنییە ناوخۆییەکان ڕێکخست بۆ تاوتوێکردنی کێشە سەرەکییەکان و ئەو چارەسەرانەی کە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەتوانن لەو سێ بابەتەکەی (حوکمڕانی، ژینگە، مافی مرۆڤ) وەک بەشێک لە پڕۆژەی گەشەپێدان (تطوير) پێشکەشی بکەن.
UPP لەگەڵ ڕێکخراوی مەسەلە کاردەکات بۆ پەرەپێدانی تواناکانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە عێراق لەڕێگەی پڕۆژەی گەشەپێدان (تطوير) کە لەلایەن یەکێتی ئەوروپا پشتگیری دارایی دەکرێت و بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوە ناحکومییە ناوخۆییەکان (سەنتەری (النجاح) بۆ ڕاهێنان و گەشەپێدان لە بەسرە و ڕێکخراوی شەقوفیان لە ئەنبار).