کەش و هەوا بە یەکێک لە بزوێنەرە سەرەکییەکان دادەنرێت بۆ بەرەوپێشبردنی ئاشتی و سەقامگیری و تێکچوونی کەشوهەوا و بەشدارە لە ئاوارەبوون و کێشە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان!
لە چوارچێوەی کار و پابەندبوونمان بە پاراستنی ژینگە، سەنتەری خزمەتگوزاری کۆمەڵگەی مەدەنی لە بەغدا بەشداری کرد لە وۆرکشۆپێکی گۆڕانی کەشوهەوا، کە گروپەکە کۆبوونەوەی خۆی لە وەزارەتی ژینگە ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنی ئەو گرفتانەی کە لە ئەنجامی گۆڕانکارییە خێراکانی کەشوهەوا لە عێراقدا هاتوونەتە ئاراوە .
کۆمەڵگەی مەدەنی عێراق دەستیکردووە بە گرنگی پێدان بە مەترسی گۆڕانی کەشوهەوا و بە هاوکاری حکومەت، پێکەوە کاردەکەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم گۆڕانکاریانە بۆ پاراستنی پێکهاتەکان لە گۆڕانی کەشوهەوا.