ڕێکخستنی مێزگردێک لە موسڵ

سەنتەری خزمەتگوزاری کۆمەڵگەی مەدەنی لە موسڵ مێزگردێکی ڕێکخست لەگەڵ ژمارەیەک لە ڕێکخراوی ناحکومی بۆ ڕێکخستنی ئەولەویاتی کارەکانیان لەبارەی مافی مرۆڤ و ژینگە.
لەگەڵ ئەم ڕێکخراوە بەڕێزانە ئەگەری کاری پێکەوەیی و هەماهەنگی زیاترمان باس کرد بۆ زیاتر کردنی کاریگەری ڕێکخراوەکان بۆ بە ئەنجام گەیاندنی هەڵمەت و کاری داکۆکی کردن لەبواری مافی مرۆڤ و ژینگە. بەم زوانە کۆبونەوەی زیاتر ڕێکدەخەین بە مەبەستی پلانی کار و هەوڵی ڕاستەقینە لەسەر ئەم بابەتە.


ڕێکخراوی #پردێک_بۆ بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی #مەسەلە بۆ بەهێزکردنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کاردەکەن لە پرۆژەی تطویر (گەشەپێدان) کەلەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە پاڵپشتی دارایی دەکرێت، هاوبەشەکارانی ئازیزمان لە ڕێکخراوەکانی (سەنتەری نەجاح بۆ ڕاهێنان و گەشەپێدان لە بەصرە، شاقۆفیان بۆ ڕۆشنبیری و گەشەپێدان لە ئەنبار) لەگەڵمانن.

Scroll to Top