وەک بەشێکی سەرەکی لە پەرەپێدانی توانای ڕێکخراوە ناوخۆییەکان لە عێراق، سەنتەری خزمەتگوزاری کۆمەڵگای مەدەنی لە هەولێر لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا چەندین بۆنەی سازکرد، کە بریتی بوون لە ڕاهێنانی دوو ڕێکخراو لەسەر بەڕێوەبردنی پڕۆژە و نووسینی ڕاپۆرت و سەرجەم وردەکارییەکانی پەیوەست بە بەڕێوەبردنی پڕۆژە و نووسینی ڕاپۆرتەکان هەروەها ڕاوێژکاری یاسایی تاکەکەسی سەبارەت بە پرۆسەی نوێکردنەوەی پرسە کارگێڕییەکان بۆ ڕێکخراوە ناوخۆییەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق پێشکەش کرد.
UPP لەگەڵ ڕێکخراوی مەسەلە کاردەکات بۆ پەرەپێدانی تواناکانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە عێراق لەڕێگەی پڕۆژەی گەشەپێدان (تطوير) کە لەلایەن یەکێتی ئەوروپا پشتگیری دارایی دەکرێت و بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوە ناحکومییە ناوخۆییەکان (سەنتەری (النجاح) بۆ ڕاهێنان و گەشەپێدان لە بەسرە و ڕێکخراوی شەقوفیان لە ئەنبار).