ڕاهێنانێک بۆ کۆمەڵێک ڕێکخراوی ناوخۆیی لە بەسرە لەسەر بەڕێوەبردنی پڕۆژە

وەک بەشێکی سەرەکی لە پەرەپێدانی توانای ڕێکخراوە ناوخۆییەکان لە عێراق، سەنتەری خزمەتگوزاری کۆمەڵگەی مەدەنی بەسرە بۆ ماوەی دوو ڕۆژی یەک لە دوای یەک ڕاهێنانی چڕ و پڕی لەسەر “بەڕێوەبردنی پڕۆژە” بۆ کۆمەڵێک ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی کە لە باشووری عێراق کاردەکەن ڕێکخست.

ڕاهێنانەکە بریتی بوو لە بنەماکانی بەڕێوەبردنی پڕۆژە لە ڕووی پلاندانان، ستراتیژی، جێبەجێکردن، کاتی پڕۆژەکان، پرۆسەی چاودێری و هەڵسەنگاندنی پڕۆژەکە، هەروەها چۆنیەتی هەماهەنگی و گونجاندنی پڕۆژەکە لەگەڵ کۆمەڵگە سودمەندەکان.

UPP لەگەڵ ڕێکخراوی مەسەلە کاردەکات بۆ پەرەپێدانی تواناکانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە عێراق لەڕێگەی پڕۆژەی گەشەپێدان (تطوير) کە لەلایەن یەکێتی ئەوروپا پشتگیری دارایی دەکرێت و بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوە ناحکومییە ناوخۆییەکان (سەنتەری (النجاح) بۆ ڕاهێنان و گەشەپێدان لە بەسرە و ڕێکخراوی شەقوفیان لە ئەنبار).

Scroll to Top