پلاندانان بەشدارە لە بەدەستهێنانی ئەنجام و سەرکەوتن!
وەک بەشێکی سەرەکی لە پەرەپێدانی توانای ڕێکخراوە ناوخۆییەکان لە عێراق، سەنتەری خزمەتگوزاری کۆمەڵگای مەدەنی لە هەولێر ڕاهێنانێکی دوو ڕۆژەی لەسەر “پلاندانانی ستراتیژی” بۆ ژمارەیەک ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی لە پارێزگای دهۆک ڕێکخست لە ڕاهێنانەکەدا پرەنسیپەکانی ستراتیژی لەخۆگرتبوو پلاندانان بۆ ئەو ڕێکخراوانەی کە لە بواری کۆمەڵگەی مەدەنی و بواری مرۆیی کاردەکەن.
UPP لەگەڵ ڕێکخراوی مەسەلە کاردەکات بۆ پەرەپێدانی تواناکانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە عێراق لەڕێگەی پڕۆژەی گەشەپێدان (تطوير) کە لەلایەن یەکێتی ئەوروپا پشتگیری دارایی دەکرێت و بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوە ناحکومییە ناوخۆییەکان (سەنتەری (النجاح) بۆ ڕاهێنان و گەشەپێدان لە بەسرە و ڕێکخراوی شەقوفیان لە ئەنبار).