پلاندانانی ستراتیژی ڕۆڵی هەیە لە بەدەستهێنانی سەرکەوتن لە هەموو ڕوویەکەوە، ئێمەش پابەندین بە بەرزکردنەوەی سەرکەوتنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە عێراق. هەر بۆیە بەردەوامین لە پێدانی ڕاهێنان لەسەرجەم بوار و ناوچە پێویستەکان بۆ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی عێراق.
سەنتەری خزمەتگوزاری کۆمەڵی مەدەنی بەغدا کۆڕێکی مەشق و ڕاهێنانی لەسەر “پلانی ستراتیژی” بۆ کۆمەڵێک ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی لە بەغدا ڕێکخست. ڕاهێنانەکە چەمکەکانی پلاندانانی ستراتیژی بۆ ڕێکخراوەکە، پڕۆژەکان، و دەستپێشخەرییەکانی لەخۆگرتبوو، کە تیایدا گرنگیدان بە پەرەپێدانی پلانێکی تۆکمە کە بەشدارە لە سەرکەوتن لە بەڕێوەبردن و بەدەستهێنانی سەرکەوتن لەگەڵ کۆمەڵگا وەک بەشێک لە پڕۆژەی گەشەپێدان (تطوير).
UPP لەگەڵ ڕێکخراوی مەسەلە کاردەکات بۆ پەرەپێدانی تواناکانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە عێراق لەڕێگەی پڕۆژەی گەشەپێدان (تطوير) کە لەلایەن یەکێتی ئەوروپا پشتگیری دارایی دەکرێت و بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوە ناحکومییە ناوخۆییەکان (سەنتەری (النجاح) بۆ ڕاهێنان و گەشەپێدان لە بەسرە و ڕێکخراوی شەقوفیان لە ئەنبار).