پیسبوون بووەتە دیاردە مەترسیدار کاریگەری لەسەر تەندروستی خەڵک و کۆمەڵگاکانیان هەبووە کۆمەڵگەی مەدەنی ڕۆڵێکی کاریگەری هەیە لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی گونجاو بۆ پێشخستنی کەمکردنەوەی دەردانی غاز و سووتەمەنی لە ڕێگەی گواستنەوە بۆ وزەی پاک!لەلایەن سەنتەری خزمەتگوزاری کۆمەڵگەی مەدەنی لە موسڵ ڕێکخرابوو دهوری مێزهكه لەگەڵ ژمارەیەک ڕێکخراوی ناحکومی کە تیشکیان خستە سەر بەکارهێنانی وزەی ئەڵتەرناتیڤ لە نەینەوا.
لەگەڵ ئەم ڕێکخراوانە باسمان لە ئەگەری پێشخستنی بەکارهێنانی وزەی بەدیل کرد، چ سروشتی و چ پیشەسازی، هەروەها سوودمەندبوون لە ڕیسایکلکردنی کەرەستەی بەکارهێنراو و کردنی بە بەشێکی سەرەکی ژیانی ڕۆژانەمان.
UPP لەگەڵ ڕێکخراوی مەسەلە کاردەکات بۆ پەرەپێدانی تواناکانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە عێراق لەڕێگەی پڕۆژەی گەشەپێدان (تطوير) کە لەلایەن یەکێتی ئەوروپا پشتگیری دارایی دەکرێت و بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوە ناحکومییە ناوخۆییەکان (سەنتەری (النجاح) بۆ ڕاهێنان و گەشەپێدان لە بەسرە و ڕێکخراوی شەقوفیان لە ئەنبار).