یەکێک لە لایەنە بنەڕەتی و گرنگەکانی ڕێکخراوە ناوخۆییەکان سیاسەتەکانە، سیاسەتەکان چەند لایەنێک لەخۆدەگرن، لەوانە دارایی،کڕین، سیاسەتی زانیاری و پەیوەندیکردن، سیاسەتی خۆپاراستن لە زیان و هتد ئەم سیاسەتانە لە یەکەمایەتییەکانی ئەو پێداویستیانەن کە بەخشەر داوای دەکات و یارمەتییەکان لەسەریان بنیات نراوە!
سەنتەری خزمەتگوزاری کۆمەڵگەی مەدەنی لە بەغدا ڕاهێنانی بۆ کۆمەڵێک ڕێکخراوی ناوخۆیی ڕێکخست لەسەر “نووسینی سیاسەت”.
UPP لەگەڵ ڕێکخراوی مەسەلە کاردەکات بۆ پەرەپێدانی تواناکانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە عێراق لەڕێگەی پڕۆژەی گەشەپێدان (تطوير) کە لەلایەن یەکێتی ئەوروپا پشتگیری دارایی دەکرێت و بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوە ناحکومییە ناوخۆییەکان (سەنتەری (النجاح) بۆ ڕاهێنان و گەشەپێدان لە بەسرە و ڕێکخراوی شەقوفیان لە ئەنبار).