ناوەندی خزمەتگوزاری کۆمەڵگای مەدەنی لە موسڵ ڕاهێنانی بۆ کۆمەڵێک ڕێکخراوی ناوخۆیی سەبارەت بە “نووسینی سیاسەت” ڕێکخست.
ڕاهێنانەکە هەموو پرسەکانی پەیوەست بە داڕشتنی سیاسەتەکانی ڕێکخراو و چۆنیەتی داڕشتنیان لەخۆگرتبوو بە پشتبەستن بە ڕێبازی ڕێکخراوەکە و لایەنەکانی کارەکانی.
UPP لەگەڵ ڕێکخراوی مەسەلە کاردەکات بۆ پەرەپێدانی تواناکانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە عێراق لەڕێگەی پڕۆژەی گەشەپێدان (تطوير) کە لەلایەن یەکێتی ئەوروپا پشتگیری دارایی دەکرێت و بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوە ناحکومییە ناوخۆییەکان (سەنتەری (النجاح) بۆ ڕاهێنان و گەشەپێدان لە بەسرە و ڕێکخراوی شەقوفیان لە ئەنبار).