وەک بەشێکی سەرەکی لە پەرەپێدانی توانای ڕێکخراوە ناوخۆییەکان لە عێراق، سەنتەری خزمەتگوزاری کۆمەڵگەی مەدەنی بەسرە مێزگردێکی سازکرد بە بەشداری هەشت ڕێکخراوی ناوخۆیی لە بەسرە و بە ئامادەبوونی ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای بەسرە، بەرپرسێکی… لیژنەی ڕێکخراوەکان لە ئەنجومەنی پارێزگای بەسرە، و بەرپرسێکی بەشی ڕێکخراوەکان لە قائیمقامیەتی بەسرە بۆ تاوتوێکردنی پرسەکانی پەیوەست بە کاری ڕێکخراوە ناحکومییەکان لە پارێزگای بەسرە، ئاسانکاریی هاوکاری و چارەسەرکردنی ئەو کێشە و تەحەددایانە.
UPP لەگەڵ ڕێکخراوی مەسەلە کاردەکات بۆ پەرەپێدانی تواناکانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە عێراق لەڕێگەی پڕۆژەی گەشەپێدان (تطوير) کە لەلایەن یەکێتی ئەوروپا پشتگیری دارایی دەکرێت و بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوە ناحکومییە ناوخۆییەکان (سەنتەری (النجاح) بۆ ڕاهێنان و گەشەپێدان لە بەسرە و ڕێکخراوی شەقوفیان لە ئەنبار).