سەنتەری خزمەتگوزاری کۆمەڵگەی مەدەنی موسڵ ڕاهێنانێکی لەسەر “نوسینی پێشنیاری پڕۆژە ” بۆ 10 ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنیکە هەڵبژێردرابوون بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بۆ پێشنیاری بەخشینیەکان لە پارێزگای نەینەوا لە چوارچێوەی پڕۆژەی #تاتویر ڕێکخست.
UPP لەگەڵ ڕێکخراوی مەسەلە کاردەکات بۆ پەرەپێدانی تواناکانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە عێراق لەڕێگەی پڕۆژەی گەشەپێدان (تطوير) کە لەلایەن یەکێتی ئەوروپا پشتگیری دارایی دەکرێت و بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوە ناحکومییە ناوخۆییەکان (سەنتەری (النجاح) بۆ ڕاهێنان و گەشەپێدان لە بەسرە و ڕێکخراوی شەقوفیان لە ئەنبار).