زۆر خۆشحاڵین بە کردنەوەی سەنتەری خزمەتگوزاری کۆمەڵگەی مەدەنی لە بەغدا بە مەبەستی بەردەوامبوون لە پاڵپشتیکردنی ڕێکخراوە ناوخۆییەکان لە پارێزگای بەغدا. ئێمە سەنتەری گەشەپێدانی دوو (تطوير) “Tatweer ll”مان لە بەغدا کردەوە بە بەشداری ڕێکخراوە کۆمەڵایەتییەکان، لەوێدا باسمان لەو خزمەتگوزارییانە کرد کە پێشکەشی دەکەین بۆ بەهێزکردن و بەرزکردنەوەی کاری مەدەنی و خۆجێیکردنی لە عێراقدا ڕوونکردەوە. ئێمە لە سەرەتای دامەزراندنی ڕێکخراوی #UPP تا ئەمڕۆش درێغیمان نەکردووە لە هاوبەشکردنی ئەزموونەکانمان و بە سوپاسەوە بۆ یەکێتی ئەوروپا بەردەوامین لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان بۆ کۆمەڵگەی مەدەنی عێراق و پەرەپێدانی.
UPP لەگەڵ ڕێکخراوی مەسەلە کاردەکات بۆ پەرەپێدانی تواناکانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە عێراق لەڕێگەی پڕۆژەی گەشەپێدان (تطوير) کە لەلایەن یەکێتی ئەوروپا پشتگیری دارایی دەکرێت و بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوە ناحکومییە ناوخۆییەکان (سەنتەری (النجاح) بۆ ڕاهێنان و گەشەپێدان لە بەسرە و ڕێکخراوی شەقوفیان لە ئەنبار).